ئامارەکانی بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی لە چامپیۆنزلیگدا چێلسی دەترسێنێت

یاریگا

بڕیارە ئەمشەو لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ، یانەی بارسێلۆنا لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی چێلسی لەندەنی بکات و هەوڵ دەدات درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و لەسەر ڕیکۆردە باشەکانی بەردەوام بێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی لەم بارەیەوە، چەند ئامارێکی لەسەر ئەنجامەکانی پێنج ساڵی ڕابردووی یانەی بارسێلۆنای لەسەر یاریگای (نوکامب) بڵاوکردوەتەوە و تێیدا دەریدەخات کە بارسا لەبەرانبەر میوانەکانی باڵا دەستە و لە دوای شکستی ساڵی 2013 بەرانبەر بایەڕن میونشین کاتێک لە یاریگای خۆی 0-3 شکستی خوارد، تا ئێستا لە دوایین 24 یاریدا نەدۆڕاوە و 22 سەرکەوتنی تۆمار کردوە و تەنها دوو یەکسانبوونی هەیە، ئەوەش ڕیکۆردێکی تۆقێنەرە بۆ چێلسی کە ئەمشەو تواناکانی خۆی لە یاریگای کامب نو بەرانبەر مێسی و سوارێز و هاوڕێیانی تاقی دەکاتەوە، لە رۆژنامەکە هاتوە کە یاریگا چەکێکی گرنگە بە دەست بارسێلۆنا بۆ ئەوەی بەسەر میوانەکانی زاڵ بێت.

ئاشکرایە کە بارسێلۆنا لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا توانی لە هەر 3 یاری لە نێو یاریگای خۆی بباتەوە، کاتێک بە ئەنجامی 3-0 لە پۆڤێنتۆسی بردەوە و ئینجا 3-1 بەرانبەر ئۆلۆمپیاکۆس و دواتریش بە ئەنجامی 2-0 لە یانەی سپۆرتینگ لیشەبۆنەی پورتوگالی بردەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر