لیڤەرپول بە مەرجێک محەمەد سەلاح بە ڕیاڵ مەدرید دەفرۆشێت

یاریگا

وا دیارە ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینی محەمەد سەلاح، ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپول پێویستە پارەیەکی خەیاڵی سەرف بکات تا بتوانێت ئەو گۆڵکارە بۆ یانەکەی ڕازی بکات.

ڕۆژنامەی(کۆنفیدینسیال)ی ئیسپانی بلاویکردوەتەوە کە کارگێڕی یانەی لیڤەرپول ڕازی نییە بە کەمتر لە 166 ملیۆن پاوەنی ئیستەرلینی یاریزانەکە بە ڕیال بفرۆشێت، ئەو نرخەش هەمان نرخی کیلیان مباپی یە، گەر پاریس ئەمساڵ خواستنەکەی بکات بە کڕینی فەرمی یاریزانە لاوەکە، ئەو نرخەش زیاتر لە نرخی فرۆشتنی کۆتینیۆ بە بارسێلۆنا کە بری گرێبەستەکەی نزیکەی 142 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

محەمەد سەلاح کە تەمەنی 26 ساڵە، لەم وەرزەش شان بەشانی هاری کین بە تۆمار کردنی 24 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پریێمەرلیگی گرتوە و یەکێکە لە ئامانجەکانی ڕیاڵ مەدرید و ئەستێرە میسرییەکەش جگە لە یانەی شاهانە لە لایەن یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسیش چاودێری دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر