چێلسی بەر لە یاری بارسێلۆنا لە تواناکانی دوو یاریزانی بێ بەش دەبێت

یاریگا

بەر لە یارییە ئاگرینییەکەی نێوان بارسێلۆنا و چێلسی کە بڕیارە ئەمشەو ئەنجام بدرێت، وا وادیارە یانەی چێلسی لە تواناکانی دوو لە ئەستێرەکانی لەو یارییە بێ بەش دەبێت.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاماژەی کردوە کە یانەی چێلسی بەهۆی چاک نەبوونەوەی (داڤید لویز) و (ڕۆس بارکلی) لە پێکان، لە توانی ئەو دوو یاریزانە بێ بەش دەبێت و کۆنتی ڕاهێنەری بلووز ناوی دوو یاریزانەکەی لەو یارییە دوور خستوەتەوە، بۆیە لە بری ئەو دوو یاریزانە کۆنتی هەریەکە لە (ڕۆدیگێر و تیکۆ باکۆیۆکۆ)ی بانگهێشت کردوە، وێرای ئەوەی ئەو دوو یاریزانەش 100% ئامادە نین و کەمتر لە هەفتەیەک دەبێت لە پێکان گەڕاونەتەوە.

ئاشکرایە کە کاتژمێر 10,45 ی ئەمشەو بە کاتی هەولێر، یانەی بارسێلۆنا لەسەر یاریگای خۆی لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزیگدا میوانداری یانەی چێلسی دەکات، یاری یەکەمیش بە ئەنجامی 1-1 بۆ هەردوو یانە کۆتایی پێ هاتبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر