دزێکۆ گواستنەوەی بۆ چێڵسی ڕەت دەکاتەوە

 

ئیدن دزێکۆ نایەوێت بچێتە  چێڵسی و دڵخۆشە لە یانەی ڕۆما

لە وەرزی گواستنەوەی زستانە ئەو یاریزانە   نزیک بوو کە بچێتە یانەی چێڵسی بەڵام  ڕێکەوتنی کۆتای نەکرا

“من دڵخۆشم لە ڕۆما و گوێ بە قسەڵۆکی میدیاکان نادەم”

ئەو یاریزانەی پێشوی مانجستەر سیتی و ئێستای ڕۆما گووتی

“هەندێک جار ئەو هەواڵانە ڕاستن. ئەوان داوایەکیان پێشکەشکرد وە من دڵخۆش بووم کە چێڵسی داوای منی دەکرد. ئەوە هەموو شتێکە دەتوانم بیڵێم ، من ئێستا ژیانێکی خۆشم هەیە لە ڕۆما”

دزێکۆ تاکە یاریزانە کە لە سێ خولی گەورەی ئەوروپا زیاد لە ٥٠ گۆڵی تۆمار کردبێت و ئێستاش یەکێکە لە گۆڵکارەکانی ڕۆما و خولی ئیتاڵی

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا