بەپەلە..فیفا سزاکان لەسەر یاریگای هەولێر و دوویاریگای دیکەی عێراق هەڵدەگرێت

یاریگا

کەناڵی دیجلەی عێراقی کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند کە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی نێو دەوڵەتی ناسراو بە فیفا سزاکانی لەسەر ئەنجامدانی یارییە فەرمییەکان لە نێو 3 لە یاریگاکانی عێڕاق هەڵدەگرێت.

بە گوێرەی کەناڵەکە و ماڵپەڕی فەرمی کەناڵی دیجلە لەسەر تۆڕی ئەنتەرنێت، بڕیارە فیفا بۆ ڕۆژی 16 ی ئەم مانگە بڕیارێکی دڵخۆشکەر بۆ وەرزشوانانی عێراق و تۆپی پێی عیراقی دەربکات، ئەویش بە لابردنی ئابڵووقەی سەر ئەنجامدانی یارییە نێو دەوڵەتییەکان لە یاریگاکانی هەولێر و بەسرە و کەربەلا، بەگوێرەی هەواڵەکە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و نزیک لە فیفا ئەو هەواڵەی ئاشکرا کردوە و لە ڕۆژی 16 ئاداریش بڕیارەکە بە فەرمی دوای کۆبوونەوەی فەرمی فیفا ڕادەگەیەنڕێت.

ئاشکرایە کە یاریگاکانی عێراق بە هۆی خراپی ڕەوشی ئەمنی بۆ چەندین ساڵە بەهۆی سزاکانی فیفا یارییە نێو دەوڵەتییەکان میواندرای ناکەن، بەلام هەوڵەکانی سعوودیە و چەند ولایەنێکی دیکەی عەرەبی لە فشار خستنە سەر فیفا هاوکاری عێراقیان کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر