کۆتینهۆ حەز بە گەڕانەوەی نەیمار دەکات

 

فیلیپ کۆتینهۆ ڕایگەیاند کە ئەو شتێکی زۆر باش دەبێت ئەگەر نەیمار دا سیلڤا بتوانێت بگەڕێتەوە بەرشەلۆنە

نەیمار بەرشەلۆنەی بەرەو پاریس جێهێشت بە پارەیەکی یەکجار زۆر  بەڵام  چەند جارێک هەواڵی ئەوە بڵاوبوەتەوە کە ناوبراو دەچێتە یانەی ڕیاڵ مەدرید

لە دوای یاریەکەی مەلەگە و بەرشەلۆنە ، ڕاکیتیج پشتگیری خۆی بۆ گەڕانەوەی نەیمار دەربڕی و پاشانیش کۆتینهۆ هەمان لێدوانی دا

“من وەک ڕاکیتیج بیردەکەمەوە. من حەز دەکەم باشترین یاریزانەکان لێرەبن و نەیماریش یەکێکە لەوان” کۆتینهۆ گووتی

“من شانبەشانی ئەو یاری دەکەم لە بەڕازیل ئەوەش شانازیە. ئەوە زۆر باش دەبێت ئەگەر ئەو بگەڕێتەوە”

نەیمار لەگەڵ پاریس ٢٨ گۆڵی تۆمار کردوە لە یاریەکەی بەرامبەر بە مارسیلیا دووچاری پێکانێکی درێژ خایەن بوو

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا