فیفا بەرنامەیەک بۆ فرۆشتنی بلیتەکانی مۆندیال دادەنێت

یاریگا

دوای وەستانێکی کورت، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو بە (فیفا) بڕیاری دا جارێکی دیکە بەشێکی دیکەی بلیتەکانی مۆندیالی ڕوسیا بفرۆشێت.

لەم بارەیەوە فیفا ڕایگەیاند، کە ئەمرۆ سێشەممە 13-3 قۆناغی دووەمی فرۆشتنی بلیتەکانی مۆندیال دەست پێ دەکات، لە قۆناغی یەکەمدا 735 هەزار و 168 بلیت فرۆشرا، لەم قۆناغەشدا 568 هەزار و 448 بلیت دەفرۆشرێت، بەگوێرەی فیفا زۆربەی بلیتەکان بەر هاندەرانی ڕووسی و کۆلۆمبیا بەرازیل و پیرۆ کەوتوە، بڕیاریشە دوای تەواو بوونی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی بلیتەکان کە زۆریان on line دەفرۆشرێن، قۆناغی سێیەم لە لە 18 مانگی داهاتوو دەست پێ بکات، بە گوێرەی ڕاگەیاندراوەکانی فیفا، کە بەم دواییە بڵاوکراوەتەوە.

ئاشکرایە کە مۆندیالی ڕووسیا تەنها 94 ڕۆژی ماوە دەست پێ بکات، پێشبینیش دەکرێت ئامادەبوونی هاندەران لەسەر یارییەکان بێ وێنە بێت و زۆرترین کەس سەیری یارییەکان بکات، هەروەها چاوەرێ دەکرێ نرخی بلیتەکانیش لەگەڵ نزیکبوونەوەی یارییەکان لە بەرزبوونەوە بەردەوام بێت و بەپارەی خەیالی بفرۆشرێتەوە.

 

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر