گریزمان لەبەر بارسێلۆنا یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید شۆک دەکات

یاریگا

بە پێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکان (ئەنتوان گریزمان) هێرشبەری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە ڕازی نەبوونی لەسەر تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی هاندەران و بەرپرسانی یانەکەی تووشی شۆک کردوە.

تۆڕی هەواڵی “Le10Sport” بڵاویکردوەتەوە کە گریزمان ڕازی نەبووە لەگەڵ کارگێڕی یانەکەی دانیشتن بکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی تازە بکاتەوە و دەیەوێت بە گوێرەی ڕیکەوتنێک کە پێشتر لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا ئەنجام دراوە پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکە بکات ولە وادەی گواستنەوەی هاوینەدا بە فەرمی بۆ بارسا یاری بکات.

لە هەواڵەکەدا هاتوە کە یانەکانی پاریس سان جێرمان و مان یۆنایتد لەسەر گریزمان ڕکابەری یانەی بارسێلۆنا دەکەن، ئەوەی کە زیاتریش ڕۆیشتنی گریزمان ئاسان دەکات، مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەیەتی کە 100 ملیۆن یۆرۆیە و ئەو بڕە پارەیەش لای یانە گەورەکان قورس نابێت.

ئاشکرایە کە گریزمان لە ماوەی ڕابردوودا ئاستێکی بەرزی پیشان داوە و لە کۆی 13 یاری ئەم دوو مانگەدا توانیویەتی 13 گۆڵ تۆمار بکات و لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکانیشدا یاریزانەکە 21 گۆڵی بە دریسی ئاتلەتکۆ مەدرید تۆمار کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر