هۆکاری سەردانی خلێفی بۆ نێیمار لە بەڕازیل هەرا لە میدیاکان دەنێتەوە


یاریگا

میدیاکانی فەرەنسا ئاشکرایان کرد کە ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان سەردانی نێیماری لە بەڕازیل کردوە و ئەو سەردانەش هەرای لە میدیاکانی جیهانی ناوەتەوە.

لەم بارەیەوە، میدیاکانی فەرەنسا بە تایبەتی نزیکەکان لە یانە فەرنسییەکە ئاماژەیان کدروە کە سەردانی خلێفی بۆ پرسینە لە تەندروستی نێیمار کە بۆ زانینی ڕاستی خواستەکانی نێیمار بۆ ڕۆیشتن بۆ یانەی ریاڵ مەدرید، وەک میدیا جیهانییەکان باسی لێوە دەکەن، هەروەها بە پێی میدیاکانی فەرەنسا خلێفی لەو سەردانەیدا سەردانی قوتابخانەی بەهرەمەندانی نێیمار بۆ تۆپی پێ دەکات، کە لە ناوچەی گاردیمە لە بەڕازیل، بۆ ئەوەی بەهرەمەندانی ئەو قوتابخانەیە هەڵبسەنگێنێت و باشترینەکان لە داهاتوودا بۆ یانەی پاریس بگوازێتەوە.

ئەو قسانەی ڕۆژنامە و میدیاکانی فەرەنسا لەسەر سەردانی خلێفی هەرای لە میدیا جیهانییەکان نایەوە، میدیا جیا جیاکانی جیهان وای لێک دەدەنەوە کە خلێفی تەنها بۆ ئەوەی چووتە لای نێیمار تا باسی ئەگەری ڕۆیشتنی بۆ ریال مەدرید بکات و هەوڵ بدات پەشیمانی بکاتەوە یان هیچ نەبێت ئەو کارە دوا بخات و باسی ڕاهێنەری تازەی یانەی پاریسی لەگەڵ تاوتوێ بکات، هەروەها پلانەکانی خۆی بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگی ساڵی داهاتووی پێ ڕابگەینێت.

لە هەمان کاتیشدا میدیاکان گاڵتەیان بە قسەی میدیا فەرەنسییەکان دێت کە باس لە چاودێری
خلێفی بۆ یاریزان بەهرەمەندەکانی قوتابخانەی نێیمار لە بەڕازیل دەکات، ئەوان پێیان وایە کە دۆزینەوە و چاودێری کردنی ئەو یاریزانانە هیچ پەیوەندی بە خلێفی نییە.

لەکۆتاییدا بە گوێرەی هەواڵەکان ئەگەری زۆری هەیە (ئەنتۆنیۆ کۆنتی) ڕاهێنەری ئێستای چێلسی دوای لادانی یان رۆیشتنی لە بلووز پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمان بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر