ئاندرێ گۆمێژ بێ دەنگی شکاند نهێنییەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا و هاندەرانی ئاشکراکرد

یاریگا

لە تازەترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا (ئاندرێ گۆمێژ)ی یاریزانی پورتوگالی یانەی بارسێلۆنا بێ دەنگی خۆی شکاند و باسی بارودۆخی خۆی و نهێنییەکانی خۆی،  لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا کرد.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی چاوپێکەوتنی گۆمێژی لەگەڵ گۆڤاری “Panenka” بڵاوکردوەتەوە، کە تێیدا یاریزانەکە باسی مەینەتی و ناخۆشییەکانی خۆی لەگەڵ هاندەرانی بارسێلۆنا دەکات، گۆمێز دەڵێت” شەش مانگی یەکەمم لەگەڵ یانەکە زۆر باش بوو، بەڵام دواتر هەموو شتێک گۆڕاو و ئێستا کەوتوومە ژێر فشارێکی زۆر و بارودۆخی دەروونیشم زۆر تێک چووە و هەست ناکەم لەکاتی یاری کردنم بۆ بارسێلۆنا چێژ وەردەگرم، هەر چەندە یاریزانان زۆر پشتگیریم لێ دەکەن، بەڵام هاندەران بارودۆخی منیان خراپتر کردوە، باش نییە وا وەسفی بکەم، بەڵام بارودۆخی من وەک ئەوە وایە کە لە دۆزەخ بم”.

یاریزانی پێشووی ڤالەنسیا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت” زۆربەی کاتەکان خۆم زیندانی دەکەم، زۆر کەم دەچمە دەرەوە، کە لە دەرەوەشم هەندێک جار هەست بە شەرمەزاری دەکەم، زۆر جار هاندەران پێم دەڵێن تۆ دەتوانی زیاتر پێشکەش بکەی، منیش بەو قسانە بێزار دەبم و لەخۆم دەپرسم باشە من بۆچی وا ناکەم، لە ڕاستیدا من لە کاتی مەشقەکان زۆر ئاسوودەم و هیچ کێشەیەکم نییە، بەلام کاتی یارییەکان مەینەتییەکان دەست پێ دەکات.

ئاشکرایە کە ئاندرێ گۆمێژ، ماوەیەکی زۆر لە لایەن هاندەرانی بارسێلۆنا دژایەتی دەکرێت و زۆرینەی هاندەرانیش داوا دەکەن لە یانەکە نەمێنێت و بە یانەیەکی دیکەی بفرۆشن، هەروەها زۆر جاریش فیکەی ناڕەزایی بۆ یاریزانەکە لێدەدەن، ئەمەش بارودۆخی دەروونی یاریزانەکەی بە تەواوی تێک داوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر