ڕۆنالدۆ وێنەیەکی تازەی خۆی و خۆشەویستەکەی بڵاودەکاتەوە

یاریگا

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، وێنەیەکی نوێی خۆی و خۆشەویستەکەی لە پەیجی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە.

شەوی ڕابردوو 12/3/2018، کریستیانۆ وێنەیەکی نوێی خۆی لەگەڵ (جیۆرجینا ڕۆدریگێز)ی خۆشەویستی لەنێو مەلەوانگەیەکدا بڵاو کردەوە، وێنەکەشیان  کە لە پەیجی ئینێستاگرامی خۆی داینابوو، بە کاتێکی کەم نزیکەی چوار ملیۆن لایکی بۆ ھات.

ڕۆناڵدۆ یەکێکە لە ئەستێرەکانی تۆپی پێ و تا ئێستا پێنج جار خەڵاتی باڵۆن دۆری (باشترین یاریزانی جیھان)ی بەدەست ھێناوە، کە لە لایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ پێشکەش دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر