داڤید سیلڤا ڕیكۆردێكی مێژووی له‌گه‌ڵ مان سیتی تۆماركرد

یاریگا- ئه‌مشه‌و له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی (٣٠)ی خولی ئینگلیزی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و پێشه‌نگی خوله‌كه‌ توانی به‌ دوو گوڵی بێبه‌رامبه‌ر سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر یانه‌ی ستۆك سیتی خاوه‌ن پله‌ی نۆزده‌هه‌می خوله‌كه‌، كه‌ هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ داڤید سیلڤای ئیسپانی تۆماریكرد، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ناوبراو ڕیكۆردێكی مێژووی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی تۆماركرد.

سیلڤای ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ بووبه‌ یه‌كه‌مین یاریزان به‌درێژای مێژوو زۆرترین سه‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی مان سیتی به‌ده‌ست بهێنێت له‌ پریمه‌رلیگ، كه‌ خاوه‌نی ١٦٤بردنه‌وه‌یه‌ له‌كۆی ٢٤٤ یاریدا، هه‌روه‌ها یاریزانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ له‌كۆی ٨ وه‌رز یاریكردن بۆ سیتیزن له‌ پریمه‌رلیگ توانیویه‌تی ٧٣ گۆڵ دروست بكات و ٤٧ گۆڵیش تۆماربكات.

ڤیدیۆی گۆڵه‌كان : ڤیدیۆی گۆڵه‌كان : مانچێسته‌ر سیتی ٢-٠ستۆک ستی

1-0

2-0

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر