یانە چینیەکە هەواڵی گواستنەوەی ئینێستا ڕەت دەکاتەوە

 

یانەی پلە یەکەی چینی تیانجین کوانژیان هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە کە باس لە گواستنەوەی ئەندرێ ئینێستا دەکەن 

پێشتر ئینێستا ڕایگەیاندبوو کە  تا کۆتای ژیانی وەرزشی لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە بەڵام هەفتەی ڕابردوو هەواڵی گواستنەوەی بۆ خولی چینی بڵاوکرایەوە کە بە گوێرەی چەند هەواڵێک ئەو یاریزانە ڕازی بووە بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بچێتە خولی چینی

یان چینیەکە لای خۆیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

“لە شەشی مانگی سێ چەند دەزگایەکی میدیای باس لەوە دەکەن کە یاریزانی ئیسپانی ئەندرێ ئینێستا نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەکەمان”

“ئێمە لێرەوە ڕایدەگەیەنن کە ئەو هەواڵانە ڕاست نین، لەگەڵ ڕێزمان بۆ ئەو ڕاپۆرتانە بەڵام لە ئەگەری بەردەوام بوون ئێمە ڕێگای یاسای دەگرینە بەر”

ئینێستا کاپتنی یانەی بەرشەلۆنەیە و تەمەنی ٣٣ ساڵە و یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی بارسا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا