کاریک ماڵئاوای لە تۆپی پێ دەکات

کاریکی یاریزانی یانەی مانجستەر یونایتد نیازی هەیە کە واز لە یاریکردن بهێنێت

ئەو کاپتنە ٣٦ ساڵە لە سەرەتای ئەم وەرزە کەمتر یاری پێ دەکرا ئەمەش بەهۆی ئەو کێشانەی کە دڵی ئەو یاریزانە پەیدابوون

 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئەو یاریزانە گووتی کەم ئەم وەرزە کۆتا وەرزی دەبێت

“کاتێک دێت کە تۆ حەزی پێ ناکەیت بەڵام لەشت پێت دەڵێت دەبێت ئیدی بوەستیت لە یاری تۆپی پێ”

“ئێستا بە تەواوی ئەو کاتەیە کە منی تێدام”

کاریک لە ساڵی ٢٠٠٦ بە بڕی ١٨ ملیۆن پاوەند لە تۆتنهامەوە هاتە مانجستەر یونایتد و ٤٦٣ یاری بۆ شەیتانە سوورەکان ئەنجامداوە

ئەو یاریزانە ناڕێکی لە دڵیدا دروست بووە ئەمەش وای لێدەکات کە لە کۆتای ئەم وەرزە کۆتای بە ژیانی وەرزشی لە یانە و هەڵبژاردەکەی بهێنێت

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا