کارەگەر لە پیشەکەی دوورخرایەوە

Jamie Carragher

Jamie Carragher

یاریگا
جیمی کارەگەر، دوای ئەو کارە ناشایستەی بەرامبەر هاندەرێکی مانچێستەر یونایتد ئەنجامیدا، بووە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی کەنالی سکای سپۆرت ئەو شرۆڤەکارە لەسەر کارەکەی دووربخەنەوە.

یاریزانی پێشووی لیڤەرپول لەو کاتەوەی کە لە یاری نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپول دەگەڕایەوە، کچە هاندەرێکی 14 ساڵی شەیتانە سوورەکان لەسەر دۆرانەکەی لیڤەرپول قسەی پێ دەڵێت و ئەویش وەک کاردانەوە تف لەو هاندەرە دەکات، دوای بڵاوبونەوەی ئەم دیمەنەش بەرپرسانی کەنالی سکای سپۆرت کە کارەگەر لە 2013ـەوە وەک شرۆڤەکار لەم کەنالە سەرقالە بریاریانداوە دووری بخەنەوە.

دوای بلاوبونەوەی ئەم هەواڵەش کارەگە رایگەیاندووە کە داوای لێبوردنی لەو هاندەرە کردووە و نایەوێتیش بەم هۆیەوە پیشەکەی لەدەست بدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر