تیتێ ناوی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاری دۆستانە بڵاوکردەوە

Tite

Tite

یاریگا
تیتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێ برازیل ناوی ئەو 25 یاریزانەی بڵاوکردەوە کە بریاروایە لە دوو یاری دۆستانەدا رووبەرووی هەردوو هەڵبژاردەی رووسیا و ئەڵمانیا ببنەوە.

پێگەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ برازیل ناوی ئەو یاریزانانەی بلاوکردەوە کە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بۆ دوو یاری دۆستانەی داهاتوو بانگهێشتکراون، لەم لیستەدا ناوی نێیمار داسیلڤا بە هۆی پێکان بانگهێشت نەکراوە.

گۆڵپارێزەکان: ئالیسۆن ئێدێرسۆن، نێتۆ
بەرگریکاران: دانی ئالڤێس، گرۆمێل، فلیپێ لویس، مارسێلۆ، مارکینیۆس، میراندا، ڤاگنەر، رۆدریگۆ کایۆ و تیاگۆ سیلڤا
ناوەراستکاران: کاسیمیرۆ، فێرناندینهۆ، فرێد، پاولینهۆ، کۆتینیۆ، رێناتۆ ئاگۆستۆ، تالیسکا و ویلیان
هێرشبەران: دۆگلاس کۆستا، فێرمینیۆ، گابریێل خێسۆس، تایسۆن، ویلیان خۆزێ

هەڵبژاردەی تۆپی پێ برازیل لە یەکەم یاری دۆستانە رێکەوتی 23ـی ئەم مانگە لە مۆسکۆ رووبەرووی هەڵبژاردەی رووسیا دەبێتەوە و دوای چوار رۆژیش روبەرووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر