ئەگەر هەیە سبەی پۆگبا ئامادە نەبێت

گومانی بەشداری نەکردنی پاول پۆگبا دەکرێت لە یاریەکەی نێوان مانجستەر یونایتد و سێڤیا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەمەش دوای ئەوەی پۆگبا لە ڕاهێنانەکانی مانجستەر بەشدار نەبوو

هەروەها هەر یەک لە یاریزانان فیل جۆنز و مارکۆس رۆخۆ و ئاندێر هیرێرا و دالێی بلیند بەشداری ڕاهێنانەکانیان نەکرد

لە دوای یاریەکەی لیڤەرپوول خۆزێ مۆرینهۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا پۆگبا لە یاریەکەی بەرامبەر بە سێڤیا بەشدار دەبێت مۆرینهۆش تەنها گووتی کە ئەو نازانێت

پێشتر چەند جارێک خراپی نێوانی مۆرینهۆ و پۆگبا قسەی لەسەر کراوە بەڵام جارێک بە تەواوی دیار نیە ک ئەو یاریزانە بەشدار دەبێت یان نا

سبەی سێ شەمە هەردوو یانەی مانجستەر یونایتد و سێڤیا بەیەک دەگەن ئەمەش دوای ئەوەی لە یاری یەکەمدا بە بێ گۆڵ هەردوولا یەکسان بوون

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا