ڕکابەرییەکان لەسەر خەلاتی پێڵاوی زێڕینی باشترین گۆڵکاری ئەوڕوپا گەرم دەبێت

یاریگا

دوای تەواو بوونی ئەو گەڕەی یارییەکانی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا، ڕکابەرییەکان نێوان گۆڵکارانی یانە گەورەکان لەسەر خەلاتی باشترین گۆڵکار کە بە تۆپی ئاڵتۆنی ناسراوە، گەرمییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.

لەم هەفتەیەدا هەر یەکە لە (١محەمەد سەلاح و هاری کین و مێسی و کاڤانی) بەهۆی یاری نەکردن یان بێ بەختی بەرانبەر گۆڵ هیچ گۆڵێکیان تۆمار نەکرد، لە کاتێکدا لیڤاندۆسکی لەگەڵ بایەڕن هاتریکی تۆمار کرد، هەروەها ئیمۆبیلی ئەستێرەی لازیۆی ئیتالی گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و جۆناس لە بێنفیکا گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمار کرد بەمەش لووتکەی ڕیزبەندییەکە لە نێوان چەندین ئەستێرەی گەورە ڕکابەرییەکان یەکجار بەهێز بووە، ئەوەی خوارەوەش باشترین گۆڵکارانی ئەوروپان لەگەڵ ژمارەی ئەو خاڵانەی تا ئێستا بەهۆی ژمارەی گۆڵەکانیان بەدەستیان هێناوە.

1- مێسی (بارسێلۆنا) 24 گۆڵ 48 خاڵ
2- کاڤانی (پاریس سان جێرمان) 48 خاڵ
3- محەمەد سەلاح (لیڤەرپول) 48 خاڵ
4- هاری کین (تۆتنهام) 24 گۆڵ 48 خاڵ (پێکانی هەیە)
5- تشیرۆ ئیمۆبێلی (لازیۆ) 24 گۆڵ 48 خاڵ
6- جۆناس (بێنفیکا) 31 گۆڵ 46.5 (تێبینی) خولی پورتوگالی هەر گۆڵێک خاڵێک نیو هەژمار دەکرێت.
7- لیڤاندۆسکی (بایەڕن میونشین) 23 گۆڵ 46 خاڵ
8- ئەگوێرۆ (مان سیتی) . 21 گۆڵ 42 خاڵ
9- سوارێز (بارسێلۆنا) 21 گۆڵ 42 خاڵ
10- نێیمار (پاریس سان جێرمان) 20 گۆڵ 40 خاڵ (پێکانی هەیە)

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر