ڕاکیتیچ پەیامێک بۆهاندەرانی بارسێلۆنا دەنێرێت

 


یاریگا

بەر لە چەند رۆژێک لە یارییە چارەنووسسازەکەی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و چێلسی لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگدا، ئیڤان ڕاکیتیچ، پەیامێکی بۆ هاندەرانی یانەی بارسا بڵاوکردەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە ڕاکیتچ پەیامێکی تایبەتی بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا بڵاویکردوەتەوە تێیدا داوا دەکات هاندەران ئامادەبن لە یاریگا و بە توندی پشتگیری یانەکەیان بکەن، ڕاکی دەڵێت ” خوازیارم هاندەرانمان بە ژمارەی زۆر کۆببنەوە و ئامادەی یارییەکە بن، بۆ ئەوەی یارییەکی باش پێشکەش بکەین، دەمانەوێت دوور بڕۆین و مێژوو تۆمار بکەین، هاندەرانیش ئەوەیان دەوێت، بۆیە بەیەکەوە کارەکان باشتر دەبێت”.

لە ڕۆژنامەکە هاتوە کە ڕاکیتیچ پێی وایە یاری بەرانبەر چێلسی یارییەکی زۆر سەخت و و هەستیار و قورس دەبێت، بۆیە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت ” دەزانین چێلسی بۆ بردنەوە دێتە کامب نو بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ قۆناغی هەشت، بۆیە دەبێت ئێمە باش ئامادە بین باش یاری بکەین تا بۆ قۆناغی داهاتوو سەرکەوین.

یاری چوون نێوان چێلسی و بارسێلۆنا کە لە یاریگای ستامفۆرد بریدج بەڕێوە چوو، بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات، ئەو ئەنجامەش هەموو ئەگەرەکان بۆ یاری گەڕانەوە بە کراوەیی دەهێڵێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر