ئالیگری پێشبینییەکانی خۆی بۆ براوەی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات

 


یاریگا

دوای تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی شایستە بەسەر یانەی ئۆدێنێزی و بەردەوام بوون لە پێشەنگی سێریا A، ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس لە وەڵامی ڕۆژنامەنوسان پێشبینییەکانی خۆی بۆ براوەی ئەمساڵی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا کرد.

لەم بارەیەوە، ماسیمیلیانۆ ئالێگری بەر لە تیروپشکی قۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگدا کە تا ئێستا یانەکانی لیڤەرپول و ڕیاڵ مەدرید و مان سیتی و یۆڤێنتۆس گەیشتنیان بۆ ئەو قۆناغە زامن کردوە، دەڵێت” هیوادرام لە قۆناغی هەشت لە هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید دوور بکەوینەوە، بەڕای من ڕیاڵ مەدرید پاڵێوراوی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەیە، ئەوان تەنها ئەو جامەیان بەدەستەوەیە و لە لیگا و جامی شا مالئاواییان کردوە و هەموو توانای خۆیان لەو پاڵەوانێتییە سەرف دەکەن، کە تێیدا زۆر زیرەکانە دەزانن مامەڵە لەگەڵ یارییەکانی بکەن و ئەزمونێکی زۆریان تێدا هەیە”.

ئاشکرایە کە یانەی یۆڤێنتۆس لە قۆناغی 16 بە پێچەوانەی پێشبینییەکان توانی یانەی تۆتنهام بکاتە دەرەوە، کاتێک لە بەردەم هاندەرانی بە ئەنجامی 2-1 شکستی بە هاری کین و هاوڕێیانی هێنا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر