کارەگەر تف دەکاتە کچە هەرزەکارێک

جەیمی کارەگەر، یاریزانی پێشووی یانەی لیڤەرپوول  و شیکەرەوەی وەرزشی لە کەناڵی سکای سپۆرت داوای لێبوردنی کرد لە چەند ڕەفتارێکی دوای یاریەکەی مانجستەر یونایتد و لیڤەرپوول کە تیایدا یونایتد بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە یەک سەرکەوتوو بوو

کارەگەر ڤیدیۆی تۆمارکراوە کە تف دەکاتە کچە هاندەرێکی مانجستەر کە تەمەنی ١٤ ساڵە کاتێک ئەو یاریزانە پێشووی لیڤەرپول ئۆڵد ترافۆرد جێدەهێڵێت

کارەگەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لە نووسراوێکدا داوای لێبوردنی خۆی بەفەرمی بڵاوکردەوە

“من سێ بۆ چوار جار بێزار کرام کاتێک لە یاریگا هاتمەو دەرەوە. تەنها ئەو کاتە وێنەم گیرا کە کاردانەوەم هەبوو. بەڵام ئەوەی کردم بە تەواوی پەسەند نەکراوە. من داوای لێ بوردن لە تەواوی ئەو خێزانە دەکەم زیاد لە جارێک”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا