کۆنتی باسی چۆنیەتی سەرکەوتن بەسەر بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری چێلسی ئینگلیزی باسی سەختی یاری بەرانبەر بارسێلۆنا کرد، کاتیێک لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگدا ڕۆژی چوارشەمە بەیەک دەگەن.

لەم بارەیەوە، کۆنتی لە ماڵپەڕی فەرمی یانەی چێلسی گوتی ” پێویستە یاریزانانی ئێمە خۆیان بۆ جەنگێکی گەورە ئامادە بکەن، ئەگەر بیانەوێت بۆ قۆناغی هەشت سەرکەوین، دەبێ تا دوا ساتی شەڕێکی گەورە بکەن، ئەرکی ئێمە قورسە بارسێلۆنا یانەیەکی بەهێزە و ئەزموونی باشی لەو پاڵەوانێتییە هەیە، لە کاتێکدا یاریزانانی ئێمە ئەزموونیان کەمە و ئەوە دووەمین ساڵە لە چامپیۆنزلیگ یاری دەکەن، پێویستە ئێمە لە یاری چوارشەممە هەلی گۆڵ کردن دروست بکەین هەرچەندە ئەوان زۆر گۆنتڕۆڵی تۆپ دەکەن بەڵام ئێمە دەبێت سەبرمان زۆر بێت تا هەلی گونجاو بۆ گۆلکردن دەڕەخسێت.

ئاشکرایە کە یاری یەکەم لە قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ کە لە لەندەن ئەنجامدرا بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی پێ هات، ویلیان گۆڵی چێلسی تۆمار کرد، دوار بەر لە کۆتایی یارییەکە بە 15 خولەک مێسی توانی بە لێدانێکی جوان ئەنجامەکە هاوتا بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر