وادەی دوور کەوتنەوەی هاری کین هاندەرانی تۆتنهام شۆک دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی (هاری کین) ئەستێرەی تۆتنهام لەیاری بەرانبەر بۆرنمۆس دووچاری پێکانێکی سەخت بوو، ڕاهێنەری یانەکەی لە تازەترین لێدوانیدا وادەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکەی ئاشکرا کرد و هاندەرانی یانەی تۆتنهام و هەڵبژاردەی ئینگلتەرای شۆک کرد.

لەم بارەیەوە، بۆکیتینیۆ، ڕاهێنەری تۆتنهام بە تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس)ی گوت” هاری کین تووشی پێکانێکی سەخت هاتوە و گوێزنگی پێی ڕاستی زیانی زۆری بەرکەوتوە و ڕەنگە بەستەرەکانی پێشی بچڕابن، بۆیە بەگوێرەی پشکنینە سەرەتاییەکان زیاتر لە دوو مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و بەمەش ئەم وەرزەی پرێمەرلیگی پێ تەواو ناکرێت، هەروەها بۆ مۆندیالی ڕوسیاش ئامادەباشی یاریزانەکە دەرناکەوێت تا پشکنینی وردتر ئەنجام نەدرێت.

ئاشکرایە کە هاری کین کە تەمەنی 24 ساڵ دەبێت، شان بەشانی محەمەد سەلاحی یاریزانی میسری پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگی گرتوە بە تۆمار کردنی 24 گۆڵ، بەمەش ڕکابەری گۆڵکاران لە نێوان سەلاح و ئەگوێرۆی ئەستێری مانچێستەر سیتی دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر