ڕیاڵ مەدرید بۆ کڕینی نێیمار کۆمەڵێک لە ئەستێرەکانی دەفرۆشێت

یاریگا

لەگەڵ زیادبوونی دەنگۆی هاتنی نێیمار لە وادەی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، یانەی شاهانە بۆ کۆکردنەوەی پارەی پێویست بۆ تەواو کردنی ئەو گرێبەستە کۆمەڵێک لە ئەستێرەکانی دەفرۆشێت.

ڕۆژنامەی (AS)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ بەدەستهێنانی نێیمار دەبێت بری 400 ملیۆن یۆرۆ بدات، وێرای ئەوەی پاریس سان جێرمان یاریزانەکەی بە 222 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بارسێلۆنای کڕیوە، بۆیە بۆ ئەوەی ڕیاڵ مەدرید ئەو گرێبەستە زامن بکات، ناچار دەبێت کۆمەڵێک ئەستێرەی یانەکە بفرۆشێت لەوانە هەر یەکە لە کەریم بن زیمە گاریس بەیل پاڵێوراوی یەکەمن،  بەیل 75 ملیۆن یۆرۆ دەکات و بن زیمەش 50 ملیۆن بە پێی بۆرسەی یاریزانان، هەروەها ئیسکۆ ، کە نرخی دەگاتە 75 ملیۆن یۆرۆ یەکێکە لەویاریزانانەی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت بیفرۆشێت، جگە لەوانیش هەر یەکە لە سیبایۆس و مارکۆس یۆرەنتی و مایۆرال لەو یاریزانەن کە ریاڵ مەدرید دەیەوێت یان بە فرۆشتن یان بەخواستن بۆ یانەی دیکە سوودی داراییان لێ ببینێت.

لەکۆتایی بابەتەکی AS هاتوە، کە کلیۆر ناڤاسی گۆڵپارێزیش ئەگەری فرۆشتنی دەبێت گەر ڕیاڵ مەدرید بتوانێت یەکێک لە داڤید دی خیا یان کۆرتوا بۆ یانەکە ڕازی بکات، بەمەش ڕیاڵ مەدرید زیاتر لە نیوەی پارەی نێیمار دابین دەکات و دەتوانێت ئەوەی ماوە لە گەنجینەی یانەکە گرێبەستەکەی نێیماری پێی تەواو بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر