مۆلەر و پیزارۆ ناوی ئەسپەکەیان دەکەنە ناوی ڕاهێنەرەکەیان

 

تۆماس مۆلەر و کلاودیۆ پیزارۆ بڕیاریاندا کە ناوەی ئەسپەکەیان بکەنە ناوی ڕاهێنەرەکەیان

ئەو دوو یاریزانە پێکەوە خاوەنی دوو ئەسپی پێشبڕکێن و ناوی ئەسپەکەیان بەناوی ڕاهێنەری یانەکەیان، ، یانەی بایەرن میونخ کردوە

“من ئەسپێکی پێشبڕێکم هەیە لەگەڵ تۆماس مۆلەر. ئەو زۆر گەنجە”  پیزارۆ بە ئێکسپرێسی گووت

“ئێمە ناوێکی زۆر تایبەتمان ناوە. تۆماس ئەو بیرۆکەیەی بۆهات. ئێمە پێی دەڵێین دۆن یۆپ”

مۆلەر یەکێکە لەو یاریزانانەی کە خۆشەویستی زۆری بۆ ئەسپ هەیە و ژنەکەشی ئەسپسورێکە بە ناوی لیزا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا