ئالیگری پێشوازی لە وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی ئاڕسناڵ دەکات


یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ئاشکرای کرد، کە ماسمیلیانۆ ئالیگری، ڕاهێنەری یانەی یۆڤێنتۆس خۆشحاڵی خۆی پیشان داوە بەوەی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی ئاڕسناڵ وەربگرێت.

ڕۆژنامەی (زە صەن)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە (ئالیگری) ڕاهێنەری یۆڤێنتۆس لە وەلامی پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی ئارسناڵ خۆشحاڵی خۆی پیشان داوە، بەمەش ئەو راهێنەرەی کە هەفتەی ڕابردوو یانەی تۆتنهامی لەندەنی لە چامپیۆنزلیگ کردە دەرەوە، لە ڕۆیشتن بۆ یانەی ئاڕسناڵ لە پرێمەرلیگ نزیک دەبێتەوە.

بەپێی ڕۆژنامەکە ئالیگری کە تەمەنی 50 ساڵ دەبێت، پێشتر لە لایەن یانەی تۆپچییەکان هەوڵی بۆ درابووبۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت، بەڵام لەکۆتاییدا یانەکە جارێکی دیکە بڕیاری مانەوەی ئارسین فینگەریان دایەوە و کارەکە ئەنجام نەدرا.

ئاشکرایە کە ئارسناڵ لەم وەرزەدا لەگەڵ ئارسین فینگەر بە بارودۆخێکی سەخت تێپەڕ دەبێت و لە پریێمەرلیگیش یانەکە لە دەرەوەی 5 یانەی پێشەنگی خولەکەیە، ئەمەش هاندەرانی ئەو یانەیەی نیگەران کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر