یاریزانێکی بایرن میونشن تووشی پێکان بووە

Corentin Tolisso

Corentin Tolisso

یاریگا
کۆرێنتین تۆلیسۆ، ناوەراستکاری فڕەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا تووشی پێکان بووە.

پێگەی فەرمی باڤارییەکان پشت راستی کردەوە کە ناوەراستکاری یانەکەیان لە یاری بەرامبەر هامبورگ کە بە شەش گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوتوون، تۆلیسیۆی ناوەراستکار دوای ئەوەی لە نیوەی دووەم هاتە شوێنی ڤیدال، تەنها دوای چەند خولەک تووشی پێکان بوو و بە ناچاری یاریگەی جێهێشت.

تۆلیسۆ لە پاژنەی پێ هەستی بە ئازار کرد و نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت. بەڵام تا ئێستا وادەی دوورکەوتنەوەی ئاشکرا نەکراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر