فەرمی: بارسێلۆنا لەگەڵ گریمیۆ لەسەر گواستنەوەی مێلۆ گەیشتە رێکەوتن

Arthur

Arthur

یاریگا
ئارتور مێلۆ، ناوەراستکاری یانەی گریمیۆی برازیلی وەرزی داهاتوو دەتوانێت پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە بکات.

پێگەی فەرمی بلاوگرانا بڵاویکردەوە کە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی گریمیۆی برازیل گەیشتنە رێکەوتن لەسەر گواستنەوەی ناوەراستکاری ئەو یانەیە و ئەوان دەتوانن لە هاوینی داهاتوو مێلۆ بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ وەکو پاداشت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بارسێلۆنا ماوەیەکە دەیەوێت وەکو شوێنگرەوەی ئاندرێس ئینیێستا مێلۆ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە و دواجار هەردوولا ئەمرۆ لەسەر ئەم گواستنەوەیە گەیشتنە رێکەوتن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر