لامبارد چێلسی لە مێسی نێو کامپ نو ئاگادار دەکاتەوە

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا، فڕانک لامبارد، ئەستێرەی پێشووی یانەی چێلسی لەندەنی باسی ڕووبەڕوونەوەی یانەکەی پێشووی بەرانبەر بارسێلۆنا کرد و لە مەترسی مێسی لە یاریگای کامب نو هۆشداری دا.

لەم بارەیەوە، لامبارد، بە رۆژنامەی (دەیلی مێل)ی بەریتانی گوتوە” ڕاستە لە یاری بەرابنەر (کریستال پالاس) یانەی چلسی براوە بوو و باشیش کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو، بەڵام یاری بەرانبەر بارسا لەگەڵ ئەو یارییە زۆر جیاواز دەبێت و من ترسی زۆرم لەو یارییە هەیە، دەتوانن بچن بۆ بارسێلۆنا و لەوێ بە شێوازێکی بەرگری یاری بکەن و هەوڵ بدەن لە هێرشێکی پێچەوانە هەوڵی تۆمار کردنی گۆڵێک بدەن، بەڵام ئەو کارە لە ئامادەبوونی لیۆنێل مێسی کارێکی زۆر قورس دەبێت”.

لامبارد لە درێژەی قسەکانیدا گوتی ” لە چێلسی بڵاوکردنەوەی هەواڵی نەرێنی کەش و هەواکەی زیاتر ئاڵۆز کردوە، نابێت لەگەرمەی ڕکابەرییەکان باس لە گۆڕینی ڕاهێنەر و دەستنیشان کردنی شوێنگرەوەیەک بۆ کۆنتی ڕاهێنەری بلووز بکەی.

ئاشکرایە کە شەوی چوارشەممەی داهاتوو لەسەر یاریگای (نو کامب) یانەی چێلسی دەبێتە میوانی بارسێلۆنا لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16 چامپیۆنزلیگدا، یاری یەکەمی نێوان ئەو دوو یانەیەش 1-1 بە کۆتا هاتبوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر