گەڕانەوەی نێیمار بۆ پاریس سان جێرمان گومانی تێ دەکەوێت

یاریگا

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی هەڵوێستی نێیمار بەرانبەر گەڕانەوەی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان بە گوماناوی وەسف دەکات و مانەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکەش بە مسۆگەر نازانێت.

ڕۆژنامەی AS ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە کە ئەنتیرۆ هەنریکی، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس ماوەی ڕابردوو لەگەڵ بریکارانی نێیمار دانیشتنێکیان ئەنجام داوە و تێیدا لە وەڵام هیچ گەرێنتییەکییان لەوان بۆ مانەوەی نێیمار لە یانەی پاریس سان جێرمان وەرنەگرتوە، هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە کە بەرپرسانی پاریس بە بەڕێوەبەری یانەکەیان گوتوە  ئایا نێیمار بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ پاریس یاری دەکاتەوە؟ لە وەڵامدا ئەنتیرۆ هەنریکی پێیان دەڵێت ” ناتوانم گەرەنتی ئەوە بدەم و زامنی بکەم”.

ئاشکرایە کە نێیمار لەو ساتەدا لە بەڕازیل پشوو دەدات دوای ئەوەی بە هۆی پێکان لە یاری بەرابنەر ماڕسیلیا بۆ ماوەیەک دادەبڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگۆی بەهێز هەیە کە یاریزانەکە لە ماوەی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید واژۆ دەکات و یانە پاریسییەکە بەجێ دەهێڵێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر