ڕۆناڵدۆی بەڕازیل پەیامێک ئاراستەی نەیمار دەکات

 

ئەستێرەی بەڕازیلی  ڕۆناڵدۆ دی لیما بە بۆنەی پێکانەکەی نەیمار دا سیلڤا پەیامێکی ئاراستەی ئەو یاریزانە کرد کە بەهۆیەوە نەیمار دوو مانگ دوور دەکەوێتەوە

“من بە نەیمار دەڵێم لە ئێستادا جیا لە چاکبوونەوە بیر لە هیچ شتێکی دیکە نەکاتەوە” 

ڕۆناڵدۆ لە ڕێگای ڕۆژنامەی مارکا بە نەیمار گووت

“گرنگترین شت بۆ نەیمار ئەوەیە کە لە جامی جیهانیدا بێت. بەڕازیل پێویستی بە ئەوە. دەبێت ئێمە هەموو شتیک دوابخەین بۆ دوای جامی جیهانی. دواتر ئەو یاریزانە با بیر لە داهاتووی بکاتەوە”

نەیمار لە یاریەکەی بەرامبەر بە ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێکان بەشدار نەبوو وە لە ووڵاتی بەڕازیل نەشتگەری بۆ ئەنجامدرا

پێشتریش دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە نەیمار پاریس بەرەو مەدرید جێدەهێڵێت

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا