ئەلڤێش دەیەوێت هاوڕێیەکی ڕازی بکات کە بچێتە پاریس

 

ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی ئاشکرای کردوە کە دانی ئەلڤێشی یاریزانی یانەی پاریسان جێرمان هەوڵدەدات پاولۆ دیبالای هاوڕێی ڕازی بکات لە یانەی یۆڤانتۆسەوە بچێتە پاریس

ڕۆژنامەی توتۆسپۆرت ئەوەشی نووسیوە کە ئەلڤێش دەیەوێت نزیکی و هاوڕێیەتی خۆی و دیبالا بەکار بهێنێت تاکو وا لەو یاریزانە بکات ببێتە هاویانەی

لە ساڵی ٢٠١٦ ئەلڤێش ڕایگەیاند کە ئەگەر دیبالا بیەوێت ببێت بە ئەستێرەیەکی تۆپی پێ ئەوا دەبێت یانەی یۆڤانتۆس بەجێبهێڵێت

توتۆ سپۆرت پێی وایە کە دیبالا ئەو داوایە ڕەت دەکاتەوە چونکە پاریس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئاستێکی خراپی نیشاندا

دیبالا لە ساڵی ٢٠١٥ لە یانەی پالێرمۆوە چووە یانەی یۆڤانتۆس بە بڕی ٣٦ ملیۆن یۆرۆ

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا