ئۆبلاک تووشی پێکان بووە

Jan Oblak

Jan Oblak

یاریگا
یان ئۆبلاک، گۆڵپارێزی سلۆڤینیایی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا تووشی پێکان بووە و ناتوانێت لە یاری ئەم هەفتەی یانەکەشی لە لا لیگا بەشداری بکات.

پێگەی فەرمی یانەی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە گۆڵپارێزی یانەکەیان لە ماسولکەکانی رانیدا تووشی پێکان بووە و هەربۆیەش لە یاری رابردووی یانەکەی لە یۆرۆپالیگ نەیتوانی بەشداری بکات و لە یاری داهاتووی یانەکەشی لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ بەشداری ناکات.

هەرچەندە تا ئەم کاتە رۆخێ بلانکۆس وادەی دوورکەوتنەوەی ئۆبلاکی بڵاونەکردۆتەوە، بەڵام پێدەچێت کە لە یاری هاتنەوەش لە یۆرۆپالیگ بەشداری نەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر