بارسێلۆنا هەڵوێستی خۆی لەسەر گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانەکە ڕاگەیاند

0

یاریگا

دوای ئەوەی هەواڵی خواستی گەڕانەوەی نێیمار بۆ یانەی بارسێلۆنا لە میدیاکان بڵاوکرایەوە، یانەی بارسێلۆنا هەڵوێستی خۆی دەربارەی گەڕانەوەی یاریزانەکە ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بە پشت بەستن بە قسەکانی چەند کەسێکی دەست رۆیشتووی نێو یانەی بارسێلۆنا دەربارەی قسەکانی نێیمار بە گەڕانەوە بۆ یانەی بارسێلۆنا لە ساڵی 2019 بڵاویکردوەتەوە” کە لەو ساتەدا گەڕانەوەی نێیمار بابەتی سەرەکی نێو یانەکە نییە، هەروەها یانەکە زۆر لە شێوازی ڕۆیشتنی نێیمار، بە شێوازە ناشرینە بە شکاندنی گرێبەستەکەی تووڕەیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تا ساڵی 2019 هەڵوێستی بارسێلۆنا دەگۆڕێت و جارێکی دیکە باوەش بۆ یاریزانەکەی دەکاتەوە، هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتوە کە لە حاڵەتی پێشوازی نەکردنی بارسێلۆنا لە نێیمار لە کاتی گەڕانەوەی ئەوە واتای ئەوەیە نێیمار بە فەرمی درێسی ڕیاڵ مەدرید دەپۆشێت و ئەو کات هیچ لاری نابێت بۆ یانەی ریال یاری بکات.

ئاشکرایە کە چەند کەسێکی نزیک لە نێیمار جۆنیۆر بە میدیاکانیان ڕاگەیاندوە کە نێیمار پەشیمانە بارسای جێهێشتوە و بیری هاورێیانی لە یانەکە دەکات و خوازیارە بۆ ساڵی 2019 جارێکی دیکە بە فەرمی بۆ یانەی بارسێلۆنا بگەڕێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.