کلۆپ بەر لە یاری لووتکە بەرابنەر شەیتانە سوورەکان باسی مۆرینیۆ دەکات

یاریگا

بەر لە یارییە ئاگرینەییەکەی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ نێوان مان یۆنایتد و لیڤەرپول کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئۆڵد ترافۆرد بەڕێوە دەچێت، یۆرگین کلۆپ راهێنەری لیڤەرپول باسی شێوازی یاری کردنی جۆزێ مۆرنیۆی کرد.

لەم بارەیەوە کلۆپ ، لەپرێس کۆنفرانسی بەر لە یارییەکە سەبارەت بە شێوازی بەرگری کردنی جۆزێ مۆرینیۆ لە یارییەکانی مانچێستەر یۆنایتد گوتی ” من بە شێوازی خۆم یاری دەکەم ئەوانیش شێوازی تایبەتی خۆیان هەیە، لە راستیدا چەندین شێواز هەن بۆ بردنەوەی یاری، من لە لایەن خۆمەوە بۆ یاری بەرانبەر مان یۆناتد یاریزانانمان 90 خولەک دەجەنگن، ئەوان بە دوو خاڵ پێش ئێمە کەوتوون، دەبێت بۆ بردنەوە یاری بکەین، پێوستە فشار بخەینە سەر یانەی یۆنایتد من دەزانم مۆرینیۆ بۆشاییەکان کەم دەکاتەوە، دەبێت یاریزانان زیاتر خۆیان ماندوو بکەن”.

دەربارەی محەمەد سەلاح، کە بە باشترین یاریزانی یانەی لیڤەرپول لە مانگی شوبات هەڵبژێردرا، کلۆپ گوتی” سەلاح شایستەی ئەو نازناوە بوو، ئەو ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و ئاستی لە زۆربەی یارییەکاندا جێگیرە، هیوادارم بەردەوام بێت.

لەکۆتاییدا لە دوو لێدوانی جیادا دەربارەی یارییەکەی ئەمڕۆی ڕێدز بەرانبەر مان یۆنایتد محەمەد سەلاح ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ئامادەیە گۆڵ لە شەیتانە سوورەکانیش بکات، لە هەمان کاتیشدا سادیۆ مانی هێرشبەری لیڤەرپول و هاوڕێی نزیکی سەلاح ڕایگەیاند کە یاری بەرانبەر یانەیەکی گەورە وەک مانچێستەر یۆنایتد چێژێکی تایبەتی دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر