گواردیۆلا: حەز بە ڕۆژی دووشەمە ناکەم

 

پیپ گواردیۆلا دەڵێت کە ئەو حەز بە ڕۆژی دوو شەمە ناکات تاکو یاری تێدا ئەنجام بدات ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی دوو شەمە هەردوو یانەی مانجستەر سیتی و ستۆک سیتی بە یەک دەگەن

پیاوەکانی گواردیۆلا بە ١٦ خاڵ  جیاوازی پێشەنگی خولی ئینگلیزیان گرتوە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن بەڵام لە یاری بەرامبەر بە وێگان کە لە ڕۆژی دوو شەمە بوو لە جامی ئینگلتەرا نەیانتوانی سەرکەوتوو بن

“من ئەزموونی خراپم لەگەڵ یاری کردن لە ڕۆژی دوو شەمە هەیە هەروەها ئەمجارە دەبێت زیاتر وورد بین چونکە یاری کردن لەگەڵ ستۆک ئاڵۆزە بەوەی ئەوان دەجەنگن بۆ مانەوە لە خولی ئینگلیزی”

گواردیۆلا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی گووتی

“من حەزبە یاری کردنی ڕۆژی دوو شەمە ناکەم چونکە هەموان لە پشوودا بوون و تازە هەفتەکە کۆتای هاتووە و یاری دیکە نیە بەڵام ئێمە دەبێت هەر یاری بکەین”

“هەندێک جار لە بەرشەلۆنەش ڕۆژی دوو شەمان یاریمان دەکرد، زۆر پێش ئێستام ئەوەش شتێکی باش نەبوو”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا