گریزمان یەکەمین هەنگاوی رۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا ئەنجام دا

0

یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا، ئەنتوان گریزمان یەکەمین هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی لە داهاتوێکی نزیکدا ڕوو بەر لە یانەی بارسێلۆنا بکات.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە (ئێریکا تشۆبێرینا) هاوسەری گریزمان لە شاری بارسێلۆنا بە دوای خانوو گەڕاوە و چەندین کۆمپانیای تایبەت بەو بوارەی ئاگادار کردوەتەوە کە خانوێکی گونجاوی بۆ پەیدا بکەن، بەپێی ڕۆژنامەکە هاوسەری گریزمان لە چەند شوێنێکی نزیک ماڵەکەی لیۆنێل مێسی بەدوای خانوو گەڕاوە، بەڵام تا ئەوساتەش هیچ خانوێکی نەکڕیوە.

ئاشکرایە کە دەنگۆی بەهێز لەسەر پەیوەندی کردنی گریزمان بە یانەی بارسێلۆنا هەیە، هۆکارەکەش خواستی یاریزانە فەرنسییەکەیە کە دەیەوێت تاقی کردنەوەیەکی تازە لەگەڵ یانەیەکی گەورە ئەنجام بدات، هەروەها ئەوەی کە زۆریش یارمەتی ئەو کارە دەدات ئەوەیە کە مەرجی شکاندنی گرێەستەکەی تەنها 100 ملیۆن یۆرۆیە، ئەو بڕە پارەیەش ئاساییە بە بەراورد بە نرخی یاریزانان لەم ماوەیەدا کە بەرزبوونەوەیەکی زۆر بەخۆیەوە بینیوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.