بە وێنە..کاپتنی یانەیەکی عێراقی کە لە یانەکانی کوردستان یاری کردبوو کۆچی دوایی کرد

 


یاریگا

دوێنێ شەو لە یکێک لە نەخۆشخانەکان یاریزانێکی عێراقی کە پێشتر لە چەندین یانەی کوردستان یاری کردبوو، بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندە کۆچی دوایی کرد.

یانەی موسڵ لە بەیاننامەیەکی تایبەتدا، ڕایگەیاند کە (عەلی ئوسامە)ی کاپتنی پێشووی یانەکەیان دوای زیاتر لە ساڵێک مەینەتی و ئازار بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندە لە نەخۆشخانە گیانی سپارد، بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵیەکان عەلی ئوسامە کە تەمەنی 39 ساڵ بوو، لە یانەکانی موسڵ و هەولێر و ئارارات و چەندین یانەی دیکە عێراق و کوردستان یاری کردووە و ماوەیەکی زۆر لە هەولێر نیشتەجێ بوو، بەڵام یاریزانەکە بە شێوەیەکی کتوپڕ دووچاری نەخۆشییەکی کوشندە لە (حەبل شەوکی) دەبێتەوە و بەهۆی ئەوەوە هەموو ماسوولکەکانی جەستەیی سست و لاواز دەبن و کار لە مێشکی دەکات و لەکۆتایشدا دوێنێ شەو گیانی لەدەست دا و دوو کوڕی دوای خۆی جێهێشتوە.

ئەوەی خوارەوە دوایین وێنەکانی عەلی ئوسامەیە بەر لە چەند خولەکێک لەوەی گیانی بسپێرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر