ڕاهێنەری ڕۆما: دی ڕۆسی زۆر خەمناکە

 

ڕاهێنەری یانەی ڕۆما، یۆسێبۆ دی فرانسیسکۆ ڕاگەیاند کە یاریزانی یانەکەی دی ڕۆسی تەنها لە ڕووی فیزیکیەوە ئامادەیە بۆ یاری داهاتووی ڕۆما

ڕۆژی یەک شەمە هاورێیەکی نزیکی دی ڕۆسی ، ئاستۆری کاپتنی یانەی فیۆرێنتینا، لە ژووری هۆتێلەکەی بە هۆی جەڵدەی دڵ گیانی لەدەستدا و  ئەمڕۆش ڕۆژی پرسەی ئەو یاریزانە کۆچکردوە بوو

سەبارەت بە باری دەروونی دی ڕۆسی ڕاهێنەری ڕۆما بەم جۆرە بۆ میدیاکان دوا

“ئەو زۆر خەمناکە،  زۆر نزیک بوو لە دەیڤد”

“لە ڕووی فیزیکیەوە ئەو ئامادەیە و ڕەنگە لە سەرەتای یاریەکەوە بەشداری بکات”

“من تەماشای پرسەکەی داڤید ئاستۆریم کرد ئەمڕۆ، زۆر کاریگەر بوو”

“بیرم دێت ئەوم دەدیت وەک ڕکابەرێکی خاوێن و دادپەروەر و  پێشکەوتوو”

“ خەمناکی تەواوی خۆم ئاراستەی خێزانەکەی دەکەم”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا