لۆکاکۆ: مۆرینهۆ من وەک ئەفسەری یاریگا دەبینێت

 

ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ بڕوای وایە کە ڕاهێنەری یانەکەی، خۆزێ مۆرینهۆ، ئەو وەک ئەفسەری یانەی مانجستەر یونایتد دەبینێت

لۆکاکۆ ٢٣ گۆڵی بۆ شەیتانە سوورەکان تۆمار کردوە لە گشت خولەکاندا و پێشتر لە لایەن مۆرینهۆوە ستایش کراوە

“هەستدەکەم مۆرینهۆ لە مێشکیدا من وەک ئەفسەری یانەکە دەبینێت لە یاریگادا ئەمەش نامۆیە چونکە بە گشتی یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست ئەو ڕۆڵە دەبینین نەک هێرشبەران”

لۆکاکۆ بە سکای سپۆرتی گووت

“من هەمیشە خۆم ماندوو دەکەم و دڵخۆشم بەڵام دواجار من هێرشبەرم و دەبێت گۆڵ تۆمار بکەم”

“من زۆر باشم و بروام وایە ئەو دەزانێت کە من مێشکێکی سەربازیم هەیە”

ڕۆژی شەمە مانجستەر یونایتد ڕووبەڕووی یانەی لیڤەرپول دەبێتەوە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا