ڕیکۆردە مێژووییەکانی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە چامپیۆنسلیگ

0

یاریگا- لە شەوێکی دیکە مێژووییدا بۆ یانەی ریاڵ مەدرید کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پادشایی خۆی لە چامپیۆنسلیگ سەلماندەوە وەکو گۆڵکاری مێژوویی پاڵەوانێتیەکە .

  • کریستیانۆ وەکو باشترین گۆڵکاری مێژووی چامپیۆنسلیگ بە 117 گۆڵ بۆ یاری 9 هەم لەسەریەک توانی گۆڵ تۆماربکات ( 8 یاری ئەم وەرزە + یاری کۆتایی وەرزی پێشوو ) ، بەمەش ڕیکۆردەکەی نیستەلرۆی یەکسان کردەوە کە پێش 15 ساڵ تۆماریکردبوو بە 9 یاری ( 13 گۆڵ ) بەڵام کریستیانۆ بە 9 یاری ( 14 گۆڵ )
  • هەروەها کریستیانۆ یەکەم یاریزانە بەدرێژایی مێژوویی چامپیۆنسلیگ بتوانێت 8 یاری سەرەتای وەرزێک گۆڵ تۆماربکات .
  • کریستیانۆ خاوەنی زۆرترین گۆڵە بەدرێژایی مێژووی چامپیۆنسلیگ لە قۆناغی دوای کۆمەڵەکان بە 57 گۆڵ .
  • Comments - کۆمێنتت چییە ؟

    کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.