سەرۆکی یانەی فیۆرێنتینا نهێنیەک لەسەر ئاستۆری ئاشکرا دەکات

0

 

مردنی یاریزانە گەنجەکەی فیۆرێنتینا و هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، ئاستۆری،  دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بۆتە مایەی خەمناکی وەرزشوانانی جیهان و  ئیتاڵیا

تاکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەسەر هۆکاری مردنی ئەو یاریزانە ئاشکرا نەکراوە بەمەش هۆکاری مردنەکەی ناڕوونە

سەرۆکی یانەی فیۆرێنتینا، ئاندریا دێلا،  ڕاستیەک لەسەر ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی لە کاتی قسەکانی کردنی بۆ ڕۆژنامەنووسان

“ئەو نیازی هەبوو کە ڕۆژی پێنج شەمەی ڕابردوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە لەگەڵمان بەڵام بەهۆی خراپی کەشوو هەواوە ئەو پرۆسە بۆ ئەمڕۆ دوو شەمە دواخرا”

“ئەوە هێشتا بۆ ئێمە مایەی سەرسوڕمانە و هەمیشە شانازی بەوەوە دەکەم کە ئەو یاریزانەم ناسیوە. ئەو هەمیشە باوەڕی بە نوێکردنەوەی یانەکەی هەبوو. ئەو کاپتنێکی ڕاستەقینە بوو”

دوێنێ یەک شەمە ئەو یاریزانە لە کاتی نووستنی لە هۆتێلەکەی گیانی سپارد و بەهۆیەوە یاریەکانی خولی ئیتاڵی دواخران

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.