هازارد لەسەر یاری مان سیتی ڕەخنە لە کۆنتی دەگرێت

 


یاریگا

دوا بەدوای دۆڕاندنی یانەکەی بە گۆڵێکی بێ وەلام بەرانبەر مانچێستەر سیتی، ئیدین هازارد ئەستێرەی چێلسی ڕەخنەی توندی لە شێوازی یاری کردنی کۆنتی ڕاهێنەری بلووز گرت.

کۆنتی دوای یارییەکە بەرۆژنامەنووسانی گوت” بۆ 3 کاتژمیر یاریمان بکردایە هەر نەم دەتوانی تۆپ بە ئاسانی وەربگرم، ئێمە تەنها چەند ساتێکی کەم توانیمان کەمێک بجوڵێین و یاری بکەین، یاری بۆ من زۆر سەخت بوو، کێشەکە لەوەدا دابوو نەمان دەتوانی پارێزگاری لە تۆپ بکەین، هەر کاتێک تۆپ لە ژێر پێی یاریزانانی ئێمە بوایە، ئەوان بە چوار یاریزان فشاریان دەکرد و تۆپەکەی وەردەگرتەوە، کۆنتی منی وەک هێرشبەر یاری پێ کرد، پلانەکە ئەکتیڤ نەبوو، هەر چەند هەوڵمان دا بەڵام ئەنجام نەگۆڕا، بەراستی بەرانبەر مان سیتی نەمانتوانی هەل بڕەخسێنین، بە پێچەوانەوە لە چامپیۆنزلیگ توانیمان بەرانبەر بارسێلۆنا هەلی گۆڵکردنی زۆر بڕەخسێنین.

ئاشکرایە کە یانەی مان سیتی لە یارییەکەی دوێنێ دا توانی بە تاکە گۆڵێک یارییەکە بباتەوە و بە تەنها بە ئاسوودەیی و بە جیاوازی خاڵێکی زۆر لە پێشەنگی یانەکانی پرێمەر لیگدا بمێنێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر