پاریس بەر لە یاری ریاڵ مەترسییەکانی لەسەر زوڵمی ناوبژیوان راگەیاند

0

یاریگا

بەر لە دوو رۆژ لە یارییە گرنگەکەی قۆناغی 16 ی چامپیۆنزلیگ نێوان پاریس سان جیرمان و ریاڵ مەدرید، بەرپرسێکی یانە پاریسییەکە مەترسییەکانی خۆی سەبارەت بە ناوبژیوانی یارییەکە دەربڕی.

لەم بارەیەوە، (ئەنتێرۆ هێنریکی) بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان لە ریگەی ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی داوای ناوبژیوانێکی دادپەروەری کرد و گوتی لە ناوبژیوانی یاری دەترسم، پێویستە ناوبژیوانێکی دادپەروەر ئەو یارییە بەڕێوە ببات، پێویستە ئاستی ناوبژیوانان لەگەڵ ئاست و گەورەیی هەردوو یانەی ریاڵ مەدرد و پاریس سان جیرمان بگونجێت و شایستەی ئەو یارییە گەورەیە بن.

بەرپرسەکەی پاریس لە درێژەی قسەکانیدا گوتی ” گەر لێم دەپرسی ئایا تواناتان هەیە ڕیاڵ مەدرید بکەنە دەرەوە، من دەڵێم بەڵێ ، لە یاری ڕابردووشدا ئێمە بارودۆخمان باش بوو بەڵام هۆکاری دەرەکی بردنەوەیەکی گرنگی بە ڕیال مەدرید بەخشی.

ئاشکرایە کە یاری یەکەم نێوان ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان بە ئەنجامی 3-1 بۆ ڕیاڵ کۆتایی پێ هات، بەمەش پاریس بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو پێویستی بە دوو گۆڵی خاوێن دەبێت، بەلام گەر ڕیال مەدرید گۆڵێک تۆمار بکات پێویستە پاریس 3 گۆڵ بکات بۆ هاوتا کردنەوەی ئەنجامە و بە ئەنجامی 4-1 یش دەتوانێت ریاڵ مەدرید بکاتە دەرەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.