لیڤەرپول ڕیکۆردە نایابەکەی تۆمار کرد

یاریگا

دوێنێ بە تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی گرنگ بەسەر یانەی نیوکاسڵ یۆنایتد، یانەی لیڤەرپول توانی ڕیکۆردێکی نایابی هاوشێوەی یانەکانی مان یۆنایتد و ئاڕسناڵ و چێلسی تۆمار بکات.

تۆڕی هەواڵی (سکای سپۆرتس) ئاماژەی کردوە کە یانەی لیڤەرپول توانی بە بردنەوەی لە نیوکاسڵ بردنەوەی ژمارە 300 لە نێو یاریگای خۆی لە پرێمەرلیگ تۆمار بکات، بەمەش بوو بە چوارەمین یانەی ئینگلیزی کە بتوانێت 300 یاری و زیاتر لەسەر یاریگای خۆی سەرکەوتن تۆمار بکات، دوای یانەکانی مان یۆنایتد بە 359 بردنەوە، ئاڕسناڵ 318 بردنەوە، چێلسی 311 بردنەوە ، ئیجا لیڤەرپول 300 بردنەوەی تەواو.

ئاشکرایە کە لیڤەرپول بە بردنەوەی بە هەردوو گۆڵی محەمەد سەلاح و سادیۆ مانی توانی بۆ دووەمی ڕیزبەندی یانەکانی پرێمەرلیگ سەرکەوێت، هەروەها سەلاح گۆڵکاری میسری یانەکە ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 24 و لەگەڵ هاری کین پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگیان گرتوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر