بالوتێلی حەز بە خولی ئیتاڵی دەکات

0

 

ماریۆ بالوتێلی یاریزانی یانەی نیسی فەڕەنسی لەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ نیس کۆتای دێت و حەز بە گەڕانەوە بۆ خولی ئیتاڵی دەکات

پێشتر ئەو یاریزانە لە هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ئە سی میلان یاری کردوە  و ئێستاش هێرشبەرێکی دیاری یانە فەڕەنسیەکەیە

سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری یانەی یۆڤانتۆس،مارۆتا، ڕایگەیاند کە ئەوان ئەو کارە ناکەن چونکە سەڕەڕای ئەوەی ماریۆ یاریزانێکی باشە بەڵام ئەو یاریزانە نیە کە یۆڤانتۆس بە دوایدا دەگەڕێت

“بالوتێلی؟ ئەوە خۆشە کە سەیری ئەو بکەیت کە یاری دەکات. ئەو یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام لە ئێستادا ئێمە بەدوای ئەودا نین”

مارۆتا بە مێدیاسێت پریمیەمی گووت

لایخۆیەوە یانەی ڕۆما ڕایگەیاند کە ئەوان لاریان نیە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەکەیان و پێچەوانەی یۆڤانتۆس بیر لەو یاریزانە دەکەنەوە

بالوتێلی لە ٥٨ یاریدا ، ٣٩ گۆڵی بۆ یانەی نیس تۆمار کردوە و هێشتا دیار نیە کام یانەی ئیتاڵیا خۆی دەکات بە خاوەنی

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.