ڕاهێنەری بارسێلۆنا چوار یاریزان لە یاری ئەمڕۆی ئاتلەتیکۆ مەدرید دووردەخاتەوە

0

یاریگا

ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی، ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنا ڕایگەیاند کە چوار یاریزاین لە یارییەکی ئەمڕۆی بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید بەهۆکاری جیا جیا دوور خستوەتەوە.

ڤاڵڤێردی کە لیستی یاریزاناین یانەکەی ڕاگەیاند بۆ یارییە ئاگرینەکەی ئەمڕۆ بەرانبەر ئالتلەتیکۆ مەدرید کە لەسەر یاریگای نوکامب بەڕێوە دەچێت، ئاماژەی کردوە کە نیلسۆن سیمیدۆ بەهۆی پێکانەوە دوور خراوەتەوە هەروەها هەرەیەکە لە یاری مینا و ئالێکس ڤیدال و دێنیس سوارێز بە بڕیارێکی هونەری کە لە لایەن خۆیەوە دراوە، لەو یارییە بەشداری ناکەن، لە کاتێکدا ناوی ئاندرێ کۆمێژ لە لیستی یاریزانانی یارییەکەدا هەیە، کە لە کاتژمێر 6.15 ی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر بەڕێوە دەچێت.

ئەوەی خوارەوە لیستی یاریزانانی بارسایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئالتەتکیۆ کە چاوەرێ دەکرێت یارییەکی بەهێز بێت و گرنگ بێت.

گۆڵپارێزان: تیڕ شتیگن، کاسپەر سیلیسن
بەرگریکاران: پیکێ ، ئالبا، ڤیرمایلین، ئۆم تیتی، ڕۆبێرتۆ، لۆکاس دینی
ناوەڕاست: ئینێستا، بۆسکێتس، ڕاکتیچ، پاولینیۆ، ئاندرێ گۆمێژ
هیرشبردن: مێسی ، سوارێز، دیمبلی ، ئالکاسێر

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.