گواردیۆلا گورزێک لە بەرژەوەندییەکانی بارسێلۆنا دەدات


یاریگا

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئینگلتەڕا، پیپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت، گورزێک لە بارسێلۆنا بدات و ئەستێرەیەکی یانەکە بۆ تیپەکەی ڕازی بکات.

ڕۆژنامەی(میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە کە پیپ گورادیۆلا چاوی بڕیوەتە (ئەندریاس ئینێستا)ی ناوەڕستکاری بارسا کە پێشتر لە ژێر سەرپەرشتی ئەو لە یانە کەتەلۆنییەکە یاری کردوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مان سیتی بکات، ڕۆژنامەکە ئاماژەی کردوە کە ئینێستا گرێبەستێکی هەتا هەتایی لەگەڵ بارسا واژۆ کردوە، بەڵام ئەوە ڕێگر نابێت بۆ ڕۆیشتنی یاریزانەکە لە بارسێلۆنا گەر بیەوێت بڕوات، بە تایبەتی دوای هاتنی کۆتینیۆ کە ئەگەری هەیە لە ماویەکی نزیکدا پێگەی ئینێستا بە تەواوی لە یانەکە لاواز بکات.

ئینێستا پێشتر لەساڵانی 2008 وە تا 2012 لە ژێر سەرپەرشتی گواردیۆلا لە بارسێلۆنا یاری کردوە و چەندین دەستکەوتی مەزنی لەگەڵ یانەکە دەستەبەر کردوە، هەروەها ئینێستا یەکێکە لەوانەی زیاتر لە 700 یاری بە درێسی بارسێلۆنا ئەنجام داوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر