ڕاهێنەری پاریس باسی بارودۆخی پێکانە تازەکانی ئەستێرەکانی دەکات

0

یاریگا

دوای تۆمار کردنی سەرکەوتن بەسەر یانەی تروا بە ئەنجامی 2-0 ، ئۆنای ئیمێرێ ڕاهێنەر یانەی پاریس سان جێرمان، باسی بارودۆخی پێکانی ئەستێرەکانی یانەکەی کرد.

لەم بارەیەوە، ئیمیرێ بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە ئەوەی بە دڵنیایەوە یاری ناکات تەنها نێیمارە، بەڵام مباپی چاسنی یاری کردنی هەیە و لەو یارییە پشوومان پێ دا، هەروەها ماڕکینۆس بارودۆخی باشە و ڤیراتی هەندێک ژانی هەیە و هەمان شتیش بۆ کاڤانی ئەویش ژانێکی هەیە بەڵام هیوادارین لە یاری ریاڵ ئەوان بە هەموو توانایانەوە بۆ ئەو یارییە گرنگە ئامادەبن.

دەربارەی یارییەکەی تروا، ڕاهێنەری پاریس گوتی وێرای یارینەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە ئەستێرەکان بەڵام توانیمان بەربەستەکانی هێڵی بەرگری یانەی رکابەر بشکێنین، سەرکەوین، ئەو سەرکەوتنەش گرنگە بەر لەوەی لە یارییەکی چارەنووسساز ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید ببینەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Comments are closed.