بۆچی به‌ یاری نێوان رۆما و ناپۆلی ده‌گوترێت (دێربی خۆر)؟

یاریگا – ئه‌مڕۆ كاتژمێر (10:45) خوله‌كی شه‌و به‌ كاتی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له‌ به‌هێزترین یاریه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی ئیتاڵی له‌ نێوان (ناپۆلی و رۆما)، له‌ نێو یاریگای (سان پاولۆ)ی تایبه‌ت به‌ یانه‌ی ناپۆلی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه‌ به‌ یه‌كێك له‌ یاریه‌ به‌هێزه‌كانی خولی ئیتاڵی هه‌ژمارده‌كرێت، كه‌ به‌ (دێربی خۆر) یان (دێربی باشور) ناوزه‌د ده‌كرێت.

بۆچی به‌ یاری نێوان رۆما و ناپۆلی ده‌گوترێت (دێربی خۆر)؟ .. پرسیارێك زۆربه‌ی هه‌وادارن به‌ دوای وه‌ڵامه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێن، لێره‌دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌ده‌ینه‌وه‌.

یاری نێوان (رۆما و ناپۆلی) به‌هۆی ڕه‌نگی درێسه‌كانیان ناونرا به‌ (دێربی خۆر)، درێسی سه‌ره‌كی یانه‌ی رۆما له‌ هه‌ردوو ره‌نگی (سور و زه‌رد) پێك دێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕه‌نگی خۆر، درێسی سه‌ره‌كی یانه‌ی ناپۆلی له‌ ره‌نگی (شینی ئاسمانی) پێك دێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ڕه‌نگی ئاسمان، به‌مه‌یش ره‌نگێكی نزیك له‌ ڕه‌نگی خۆر كاتێك به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت، درووست ده‌بێت.

ته‌نها ئه‌مه‌ نا، به‌ڵكو هه‌ردوو تیپی (ناپۆلی و رۆما) سه‌ركه‌وتوترین یانه‌ی باشورن له‌ به‌ده‌ستهێنانی ناسناوه‌كان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام كێبه‌ركێی یانه‌كانی باكوری وه‌ك (یوڤێنتوس و ئه‌ی سی میلان و ئینته‌ر میلان) ده‌كه‌ن، له‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناسناوه‌كان.

شایه‌نی باسه‌، یانه‌ی رۆما به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 69 خاڵ، له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كاڵچیۆدایه‌ و یانه‌ی رۆماش به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 50 خاڵ، له‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی كاڵچیۆدایه‌.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر